پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، گەنجێکیان بە تۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبێلی باوکی دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی درەنگانی شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی هەواری نوێ لە قەزای کفری ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک لە جۆری کیا ڕیو لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان سوتێنرا، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە سکاڵای تۆمار کرد.
ڕاشیگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون پۆلیس کوڕی شوفێرەکەی دەستگیر کرد و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا کە ناکۆکی لەگەڵ باوکیدا هەبووە و درەنگانێکی شەو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاندووە.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 477 تۆمەتبار بەندکراوە و بەهۆی ئەوەی کێشەکە خێزانییە دۆسیەکەیان ڕەوانەی توندوتیژی خێزانی کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.