هه‌ر وه‌ك زانراوه كه پاقله سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به توخمی ئاسن كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی دروست بوونی هیمۆگڵۆبینی خوێنه. بۆیه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه منداڵ كه‌مخوێنه به‌هۆی كه‌می ئاسن خواردنی پاقله سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له ڕێگریكردن و چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته "د. سۆران سابیر عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان" له نووسینێكی دا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر منداڵ نه‌خۆشی پاقڵه‌ی (ڤافیزم) ی هه‌بێت كه بریتیه له كه‌می یان نه‌بوونی ئه‌نزیمێك له خوێنی ئه‌و كه‌سه ئه‌وه خواردنی پاقله ده‌بێته هۆی تێكشكانی خڕۆكه سوره‌كان و كه‌مبونی خوێن، بۆیه نابێت ئه‌و منداڵانه پاقله بخۆن".
له كۆتاییدا د. سۆران ده‌ڵێت" كورت و پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌گشتی پاقله خواردنێكی باشه بۆ ڕێگریكردن و چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی، جگه له‌و منداڵانه‌ی كه نه‌خۆشی پاقڵهیان هه‌یه نابێت بیخۆن، چونكه ده‌بێته هۆی تێكشكانی خڕۆكه سوره‌كان و كه‌مخوێنی".
ئا- كامران
ئایا ڕاسته خواردنی پاقله خوێنت كه‌م ده‌كات ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.