Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:28

دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد

کوردستان TV
100%


دادگای تاوانەکانی کەرخ، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆریستی لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ، بەتاوانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە زیارەتکارانی ئیمام موسای کازم لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتبووە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە مێژووی ئەنجامدانی کردە تیرۆریستییەکە نەدراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سزاکە پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر، دەرکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.