Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:38

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنان بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 10 کەس

کوردستان TV
100%


لە شەشی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنان بە پەتای کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 10 کەس.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان، زانیاری نوێی دەربارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا بڵاو کردەووە کە لە شەشی تشرینی یەکەمدا، یەکەم حاڵەتی تۆمار کرا و بەخێراییش لە ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە لە بڵاو بوونەوەدایە.

لە راپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی لوبناندا بڵاو کراووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی کۆلێراوە سێ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و 12 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کراون.

بەم شێوەیەش ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا لە لوبنان بۆ 10 کەس بەرزبووەوە و ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونیش گەیشتە 239 حاڵەت، زۆرینەی حاڵەتەکانیش لە شارەکانی عەککار و تەرابلوس باکووری ئەو وڵاتە تۆمار کراون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ساڵی 1993وە تا ئێستا بۆ یەکەم جار لە شەشی تشرینی یەکەمدا، حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراوە.

لای خۆشییەوە وەزیری تەندروستی لوبنان، فیراس ئەبیەز لە لێدوانێکیدا لە 19ی تشرینی یەکەمدا، رایگەیاندبوو کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.