ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕأیگه‌یاند كه ڕێژه‌ی بارانبارینی پێشوه‌خته‌ی ئه‌مساڵ له پارێزگاكانی عێراق به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی دڵخۆشییه.
عامڕ جابری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵ له عێراقدا زوو ده‌ستی پێ كردووه، به‌و پێیه‌ی له سێیه‌كی كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ باران باریوه، له كاتێكدا ساڵانی پێشوو له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌م باران ده‌باری.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك ئه‌وه‌ی تێبینیكراوه ڕێژه‌ی بارانبارین له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و زاخۆ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو باریوه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه، ئاواتهخوازیشین له ڕۆژانی داهاتوو ڕێژه‌كه زیاتریش ببێت.
عامڕ جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆ ئه‌مساڵ گه‌شبینین ڕێژه‌ی بارانبارین زیاتر بێت له‌چاو ساڵانی پێشوو و به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست بارانبارین به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌تیش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.