وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه سبه‌ی سێشه‌م له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قوتابخانه‌كان ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه به‌هۆی دیارده‌ی خۆرگیرانه‌وه كه له زۆرێك له وڵاتانی جیهان ڕوو ده‌دات.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه: تا ئێستا هیچ ڕێنماییه‌كمان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پشووی سبه‌ی پێ نه‌گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ته‌واوی عێراق ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
بڵاویشی كرده‌وه: هه‌ر كاتێك ڕێنمایی نوێ ئاراسته‌مان كرا، ئه‌و كات به فه‌رمی پشوو ڕاده‌گه‌یه‌نین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م دیارده‌ی خۆرگیرانی نیمچه‌یی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له كاتژمێر 12.59 به كاتی هه‌ولێر ده‌ست پێ بكات، دواتر له كاتژمێر 02:17ی دوای نیوه‌ڕۆ خۆرگیرانه‌كه ده‌گاته به‌رزترین ئاست كه 51%ی ڕووی خۆر داده‌پۆشرێ، دواتریش له كاتژمێر 03:30ی دوای نیوه‌رۆ دیارده‌كه كۆتایی دێت
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كوێت به‌هۆی دیارده‌ی خۆرگیرانه‌وه، پشووی سبه‌ی سێشه‌می له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی ڕأگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.