ئه‌مڕۆ دووشه‌م دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، په‌یامی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن دوو پاشای جیهانه‌وه پێ ده‌گات.
په‌یامی پیرۆزبایی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵای دووه‌م كوڕی حوسێن پاشای شانشینی ئوردنی هاشمییه‌وه ئاراسته‌ی دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق كراوه.
شای ئوردن له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بەناوی خۆم و گەل و حكوومه‌تی شانشینی ئوردنی هاشمی گەرمترین پیرۆزبایی ڕاستگۆیانەتان ئاراستە ده‌کەم بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆماری عێراقی برا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لێرەوە بە خۆشحاڵییەوە جەخت دەکەمەوە لە سووربوونی ئوردن لەپێناو درێژەدان بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقی برا و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان لە تەواوی بوارەکاندا، هه‌روه‌ها درێژەدان بە هەماهەنگی لە بابه‌ته جیاوازەکان کە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی برامان بەدیبهێنێت و خزمەت بە مەسەلە نەتەوەییەکان بکات.
پیرۆزبایی دووه‌م كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كراوه له پاشای سوێده‌وه گه‌یشتووه.
خاوەنشکۆ شا کارل گوستافی شازده‌هه‌م پاشای سوێد له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا بۆ دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پیرۆزبایی خۆی گەیاندووه و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووه لە ئەرکەکەیدا.
له كۆتاییشدا پاشای سوێد هیوای بەختەوەری و خۆشگوزەرانیشی بۆ ته‌واوی گەلی عێراق خواستووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.