Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:38

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌مڕۆ دوو كارمه‌ندمان له‌ كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌ به‌سڕا گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ڕووداوێکی تەقینەوەی مین و ته‌قه‌مه‌نی لە شەتولعەرەب لە نزیک بەسرە، 2 كارمه‌ندیان گیانیان له‌ده‌ست دا و كارمه‌ندێكی تریشیان بریندار بووه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشه‌م دوو ئەندامی عێراقی تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین لە تیمی جێبەجێکار کە بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چالاکیی مین کار دەکەن، لە ڕووداوێکدا لە شوێنی پاککردنەوەی تەقەمەنی بوونە قوربانی لە شەتولعەرەب لە نزیك بەسرە لە باشووری عیراق، هه‌روه‌ها كارمه‌ندێكی تریش بریندار بوو .

ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوەکە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زوو لەو شوێنە ڕوویداوە کە لەلایەن پسپۆرانی هونه‌ری (AKAF) بەڕێوە دەبرێت، کە یەکێکە لە هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکانی UNMAS لە عێراق. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ باری تەندروستی بریندارەکە لە نەخۆشخانە جێگیرە.

به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ ڕێکخراوی UNMAS  و نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی ماڵباتی هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه‌‌ كرد كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها هیوای زوو چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارەکە خواست.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێکخراوی UNMAS لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین بەدواداچوون بۆ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات بۆ ئەوەی له‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ دڵنیا ببنه‌وه‌ و تا ڕێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر جێبەجێ بکه‌ن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوودا.

جێی باسه‌(AKAF)  له‌ ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌ هاوبەشی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی UNMAS  سەدان کەرەستەی تەقەمەنی لە ناوچەی شەتولعەرەب هەڵگرتۆتەوە. كاره‌كانیش بۆ سەلامەتی کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکان و دەستڕاگەیشتن بە زەوی بە سەلامەت بۆ چالاکییە کشتوکاڵییەکان و گەشەپێدان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.