Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:26

یه‌كێتی زانایان لەبارەی خۆرگیرانی سبه‌ی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی خۆرگیرانی سبه‌ی سێشه‌م په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا داوای له‌ موسڵمانان كرد له‌ كاتی خۆرگیرانه‌كه‌دا ته‌وبه‌ و په‌شیمانی زۆر بكرێت و هه‌روه‌ها سوننه‌تی نوێژی خۆرگیران بكه‌ن.

یه‌كێتی زانایان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بەو پێیەی چاوەروان دەکرێت سبه‌ی سێشه‌م دیارده‌ی خۆرگیرانی جوزئی لە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکە روو بدات کە دیاردەیەکی سروشتی و گەردوونییە.

ده‌شڵێت: بەپێی زانیارییەکانی فەلەکناسی خۆرگیرانه‌كه‌ ڕێژه‌ییه‌ و لە کاتژمێری (1:06) خوله‌كی دوای نیوەرۆ دەست پێ دەکات و تا کاتژمێری (3:35) خوله‌ك بەردەوام دەبێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لەژێر رۆشنایی ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەری ئازیز (درودی خوای لەسەر بێت) باسی لەو دیاردە کردووە و دەفەرموێ: (إِنَّ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَا يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ مِنَ النَّاسِ، وَلَكِنَّهُمَا آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُمَا فَقُومُوا فَصَلُّوا)رواه البخاری، گرنگە لەم کاتەدا نزای خێر و روو لە خودا بەنییەتی گەڕانەوە و دەربڕینی تەوبە و پەشیمانی زۆر بکرێت.

یه‌كێتی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سوننەتە نوێژی خۆرگیران له‌و كاته‌دا بکرێ کە سووننەتێکی پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەر بێت) و هه‌روه‌ها دوعای بەردەوامی نیعمەتەکانی خوا بکەین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویستە وەک رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و سەلامەتی، راستەوخۆ سەیری خۆرگیرانەکە نەكرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.