Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:31

هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێڵی بێ سه‌ره‌تا له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕأیگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شاره‌دێی بێتواته‌ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین بازگه‌ی كاتییان جێگیر كرد به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێڵی بێ سه‌ره‌تا له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا، پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م لە شارۆچکەی سەروچاوە سەر بە شاره‌دێی بێتواتە مەفرەزەیەکی هاوبەش پێکهاتبوون لە پۆلیسی بێتواتە و ئاسایشی سەروچاوە و پۆلیسی هاتوچۆی سەروچاوە بازگەیەکی کاتییان جێگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: جێگیرکردنی ئەم بازگە کاتییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا یاخود هەر حاڵەتێکی تاوانکاری بوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدرا كه‌ لە ئەنجامدا چەند ئۆتۆمبیلێک و ماتۆرسکیلێکی بێ سەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا و ئەو ئۆتۆمبیلانەش کە جامڕەش بوون ڕێکاری یاسای لە دژیان گیرایەبەر، هه‌روه‌ها ڕێکاری یاسای لە دژی خاوەنی هەندێ ئۆتۆمبیل گیرایەبەر کە ئۆتۆمۆبیلەکانیان ببوونە مایەی پیسکردنی ژینگە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم ڕێکارانە بە تایبەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامییان دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.