له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (مـژار) سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکوومـەتی نـوێی عـێـراق، میوانی بەرنامـە د. شاری نانەکەلی ـ مامۆسـتای زانکـۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه: سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق هه‌وڵێكی داوه له‌سه‌ر لێهاتوویی حكوومه‌ت پێكبهێنێت، به‌ڵام ئایا لایه‌نه براوه‌كان چۆن و چ كه‌سێك كاندید ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پۆستانه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و سیناریۆیانه له هه‌مان حكوومه‌تی پێشوو هه‌بوو، وڵاتانی ده‌ره‌كی زیاتر كاریگه‌رییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌یان پێ بدرێت به تایبه‌تی له لایه‌نه شیعه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕوانن به حیكمه‌ت و ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی كورد بگاته یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد وه‌ك له رابردوو پرسی سه‌رۆك كۆمار به حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی یه‌كلایی كرایه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا ته‌نیا پێشبیینییه و نا‌توانیین بڵێین كه ئه‌و حكوومه‌ته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یاخود نا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه چـیای تـەیموور ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ. د. ک سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، هه‌رچه‌ند لایه‌نی سه‌دری خۆی كشاندۆته‌وه، تا ئێستا پله و پۆسته‌كان تا راده‌یه‌ك دیاری كراوه، تایبه‌ت به كورد دیاره به‌پێی زانیارییه‌كان 4 وه‌زاره‌تی بۆ دانراوه.
ئاماژه‌شی دا: ئه‌مرۆ زیاتر شه‌ڕه پۆسته له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان، هه‌روه‌ها سوننه‌ش به‌هه‌مانشێوه ململانێیه‌كی زۆر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان، كوردیش دیاره له‌و حاله‌ته‌دا بێبه‌ش نییه له‌و ململانێیه‌دا.
چـیای تـەیموور ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی پێشهاته‌كان پێویسته هه‌ر چوار وه‌زاره‌ت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، هه‌رچه‌ند پارتی بۆ یه‌كڕیزی ماڵی كورد زۆرجار نه‌رمی نواندووه وه‌ك برایه‌كی گه‌وره چاوپۆشی له پۆست كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و سه‌قامگیری.
هیوایشی خواست محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو زیاتر پرسه‌كان به رێكوپێكی له به‌رژه‌وه‌ندی عێڕاق په‌یڕه‌و بكات و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ كورد و هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.