وه‌زیری ناوخۆ عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانی دزینی 2.5 ملیار دۆلاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی باج له وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگه‌یاند كه هه‌وڵی ده‌دا به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕابكات.
عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: عێراق ئه‌مانه‌ته له ئه‌ستۆمان و ڕێگه به دزینی پاره و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئاسایشی وڵات ناده‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌سێكمان به‌ناوی (نووڕ زوهێر جاسم) ده‌ستگیر كرد كه هه‌وڵی ده‌دا به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت وڵات جێبهێڵێت.
وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌ها سوپاسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیشی كرد كه ڕه‌زامه‌ندییان نیشان دا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره ده‌سته‌ی باجی له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرا كرد كه بریتی بوو له دزینی 2.5 ملیار دۆلار له‌نێو بانكی ڕافیده‌ین.
دواتر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا ئه‌م بابه‌ته‌یان ئاشكرا كردووه و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی تۆمه‌تباران و ده‌ستگیركردنیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش نووڕ زوهێر جاسم كه ئه‌مڕۆ له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرا، یه‌كێكه له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی دزییه‌كه و پێشتریش له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌رچوونی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقی لێ قه‌ده‌غه كرابوو تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.