وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی خۆرگیرانی سبه‌ی سێشه‌م بڵاو كرده‌وه و تێیدا داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی مامۆستایان كرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بە گوێرەی پێوانە فەلەکییەکان، سبه‌ی سێشه‌م خۆرگیرانی نیمچەیی لە نزیک کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە کوردستان دەست پێ دەکات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان لە (دەوامی نیوەڕوان) ڕێنوێنی و ئامۆژگاری قوتابییان و خوێندکاران بکەن کە لە کاتی خۆرگیرانه نیمچەییهكهدا سەیری خۆر نەکەن.
جێی باسه وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م خۆرگیرانی ڕێژه‌یی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌شێك له وڵاتانی جیهان ڕوو بدات، خۆرگیرانه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كاتژمێر 1:06 ده‌ست پێ ده‌كات و تا كاتژمێر 3:35 به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای خۆشییه‌وه سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه كه سبه‌ی سێشه‌م له كاتی دیارده‌ی خۆرگیراندا خۆیان به دوور بگرن له سه‌یركردنی ڕاسته‌وخۆی دیمه‌نی خۆر.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها ڕێنمایی هاووڵاتییان ده‌كه‌ین به چاویلكه یاخود فلته‌ری ئاسایی سه‌یری خۆرگیران نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانیان سه‌لامه‌ت بێت، چونكه خۆرگیران كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر چاو دروست ده‌كات و چاویلكه و فلته‌ری ئاساییش تیشكه زیانبه‌خشه‌كان ناگێڕێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.