Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:05

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران خێزانێكی كورد بێ سه‌رو شوێن ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


دوو هاوژینی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مەهوەش تەوسلی و جووتیار ئەشرەفزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، 20 ى 10 ى 2022 هێزە ئەمنییەکان هێرشییان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوژینە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەر دوویان دەستبەسەر کردوون.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی جوتیار ئەشرەفزادە و مەهوەش تەوسلی بێ ئەنجام ماوەتەوە و نازانرێت لە کوێ دەستبەسەرن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.