ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگاری بەغدا بەهۆی دۆخی خۆرگیران بڕیاریدا دەوامی خوێندن ڕابگیرێت.
پارێزگاری بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، محەمەد جابر ئەلعەتا، پارێزگاری بەغدا، رێنماییداوە كە ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2022، قوتابخانەكان بەهۆی خۆرگیرانەوە دابخرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە عێراق روودەدات و هاوكات وەزارەتی تەندروستیش هۆشداریدا لەوەی راستەوخۆ سەیری خۆرگیران بكرێت.
بەغدا بەهۆی خۆرگیرانەوە بڕیاریدا دەوامی خوێندن ڕابگیرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.