Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:22

وەزارەتی پەروەردە: ئەمڕۆ دەوامی پاش نیوەڕۆ لەناوەندەكانی خوێندن ناكرێت و دەبێتە پشوو

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە دەوامی ئەمڕۆی خوێندن بڵاوكردتەوەو رایدەگەێنێت، ئەمڕۆ سێشەممە ، 25 ی 10 ی 2022 ، دەوامی پاش نیوەڕوان لەناوەندەكانی خوێندن ناكرێت و دەبێتە پشوو.
ڕاگەیەندراوێك لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە : 
لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمڕۆ سێشەممە ، 25 ی 10 ی 2022 ، دەوامی پاش نیوەڕوان لەناوەندەكانی خوێندن ناكرێت و دەبێتە پشوو، لەهەمانكاتدا دەوامی بەیانیان لە سەعات 11:45 خولەك كۆتایی دێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
25 ی 10 ی 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.