Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:28

له‌خولی عێراقدا دهۆك له‌گه‌ڵ نه‌فت یه‌كسانبوو .. زاخۆ و هه‌ولێریش رووبه‌رووی حدود و نه‌ورۆز ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی دهۆك بووه‌ میوانی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای ئۆڵۆمپی له‌ شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، نه‌فتی ناوه‌ڕاست به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی، لوكاس سانتۆس له‌ خوله‌كی بیست وسێ به‌ لێدانی سزا تۆماری كرد، له‌ گێمی دووه‌م و دوو خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه‌، هێرشبه‌ری غانی، پرینس ئۆپۆكۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ی دهۆكی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سێیه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ هه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و یاری داهاتووی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت له‌ یاریگای خۆی، نه‌فتی ناوه‌ڕاستیش له‌ چواره‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك یه‌كسان بوو و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
 

هه‌ر له‌ گه‌‌ڕی چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی حدود ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م یاریه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاری یانه‌ی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی غازی فه‌هدی ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو له‌ شوێنی نزار مه‌حروسی سوری سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت، هاوكات عه‌بدولقادر حوسێن به‌ یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌رو مونیر جابر به‌ ڕاهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌كه‌ ده‌ستنیشان كران، ئێستاش یانه‌ی هه‌ولێر له‌ بارودۆخێكی خراپ دایه‌و له‌ هه‌رسێ یاری خۆی له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق به‌ یانه‌كانی كه‌ربه‌لاو كاره‌باو نه‌فتی میسان دۆڕا، له‌و لاشه‌وه‌ یانه‌ی حدود دوو بردنه‌وه‌و یه‌كسان بوونێكی هه‌یه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق و له‌ كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات.
 


                                                        

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.