Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:28

لەكوەیت مامۆستایەكی پەروەردەی وەرزشی سێ چەقۆ لە هاوكارەكەی دەدات

کوردستان TV
100%

ناكۆكییەكی كەسیی لەنێوان دوو مامۆستای كوێت لە قوتابخانەیەكدا گۆڕا بۆ شەڕ و پێكدادان و لە ئەنجامدا یەكێكیان سێ چەقۆی بەركەوت و لە دۆخێكی مەترسیداردا گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ.
ناكۆكی لە نێوان مامۆستایانی پەروەردەی وەرزشی لە یەكێك لە قوتابخانە سەرەتاییەكانی ناحیەی پەروەردەیی جەهرا لە كوەیت دروستبوو، كە بووە هۆی ئەوەی لە دەرەوەی دیوارەكانی بینای پەروەردەیی شەڕ دروست ببێت.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئەلقەبەس-ی كوەیتی، دوای كۆتایی هاتنی شەڕەكە، یەكێك لە مامۆستاكان سێ چەقۆ لە هاوكارەكەی دەدات.
بەپێی رۆژنامەی مەجلیس-ی كوەیتی، مامۆستاكە لەبەر چاوی تەواوی بەڕێوەبەر و ئیدارەی قوتابخانەكە سێ چەقۆی لە هاوكارەكەی داوە .
رووداوەكە لە سۆشیال میدیای كوەیت كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە و ژمارەیەك لە چالاكوانان داوایانكرد رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە تۆمەتبار بگیرێتەبەر.
هاوكات وەزارەتی پەروەردەی كوێت ئیدانەی ڕووداوەكەی كردوو و جەختی لەوە كردەوە كە هەموو ڕێكارێكی یاسایی پێویست دەگرێتەبەر.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.