Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

وەزارەتى خوێندنى باڵا یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەێنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (11) یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا پێداویستییەکانى پێشکەش بەم بەستەرەى خوارەوە بکات.
پۆستەکان:
1. هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن کارگێرى ودارایی
2. هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن زانستى
3. هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن قوتابیان
4. راگرێ فاکوڵتیا زانست 
5. راگرێ کولیژا کارگێڕى و ئابوری
6. راگرێ فاکوڵتیا زانستێن مرۆڤایەتی
7. راگرێ کولێژا ئەندازیارى
8. راگرێ کولێژا پزیشکى
9. راگرێ کولێژا پەروەردا بنیات
10. راگرێ فاکوڵتیا پەروەردە
11. بەڕێوەبەری گشتی سێنتەرێ توێژینەوەی زانستى
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن  (سى ڤى یەکەى) ، (پوختەى ڕاژەکەى) ، ( یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى(و ) لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان(، کۆتایی دەوامى رۆژى شەمە ڕێکەوتى (2022/11/5) لەم بەستەرە (https://forms.gle/zew3tyQxchYsCrYh8) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.