Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:28

فلیپین.. قوتابیان ناچار ده‌كرێن كڵاوی تایبه‌ت له‌سه‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قۆپیه‌ نه‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی فلیپین ، قوتابیانی زانكۆ ناچار ده‌كرێن كڵاوی تایبه‌ت له‌سه‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن قۆپیه‌ بكه‌ن.
وێنه‌كان،هه‌رزوو له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكرانه‌وه‌، كه‌ده‌رده‌كه‌وێت ،هه‌رقوتابییه‌ك كڵاوێكی تایبه‌تی له‌سه‌ركردوه‌ ناوی لێنراوه‌ "كڵاوی دژه‌  قۆپیه‌" . 
كڵاوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كن، كه‌ قوتابی ناتوانێ سه‌یری لای راست وچه‌پی خۆی بكات،واته‌ ناتوانێت سه‌یری په‌ڕی تاقیكردنه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی خۆی بكات.
سه‌رجه‌م قوتابیان كڵاوه‌كانیان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ كه‌رسته‌ی ساده‌ دروست كردوه‌، هه‌ندێكیان ته‌بقه‌ی هێلكه‌ی بۆ كڵاوه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لجه‌زیره‌

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.