هاتووچۆی سعوودیە رایگەیاندووە هەر شوفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی بەبێ قوفڵكردن و لەدۆخی ئیشكردندا بۆ كڕینی پێداویستییەكانیان یان ئەنجامدانی نوێژ بەجێبهێلێت، ئەوا بەسەرپێچی دادەندرێت.
ئەم كارە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وڵاتانی كەنداو بەربڵاوە، چونكە زۆرێك لە شوفێرەكان ئۆتۆمبێلەكانیان بە هەڵكراوی بە بەجێدەهێڵن بۆ ئەوەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە دۆخی ساردكردنەوەدا بمێنێتەوە.
بەهۆی ئەم كارەوە چەندین حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە سعودیە تۆماركراوە، ئەمەش وایكردووە وەزارەتی هاتووچۆ ئەمە بە سەرپێچی دابنێت.
هاتووچۆی سعوودیە شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.