Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:21

پڕۆژەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەخمور دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

زیرەك حوسێن، بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: دوای بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەرخانكردنی گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دینار لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ئاوەدانكردنەوەی قەزای مەخمور ، ئەمڕۆ یەكەم پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەچاككردن و تێكەڵە رێژكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی شێروان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور ئاماژەی بۆ ئەمەشكرد كە دواتر دەست دەكرێت بە قۆناغی كۆنكریتكردن و هەروەها قۆناغی دیكەش لە قەزاكە دەست پێدەكات.
هەروەها زیرەك حوسێن، بەرێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور، ستایشی رۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێری كرد، بۆ گرنگیدان و ئاوەدانكردنەوەو گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە.


هەواڵ / كارزان كاكل
فۆتۆ/ نیاز قارەمان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.