Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:26

پرۆگرامێكی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئیدارە خۆجێییەكان دادەنرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەماهەنگە لەگەڵ ڕێكخراوی VNGـی هۆڵەندی، بۆ دانانی پرۆگرامێكی نوێ لەسەر پەرەپێدانی بەردەوام لە میانەی باشكردنی ئیدارە خۆجێییەكان- SLDG كە لە دوازدە وڵات پێك هاتووە.
ڕۆژی دووشەممە (24/10/2022) لە شاری هەولێر، دەسپێكی پرۆگرامی پەرەپێدانی ئیدارە خۆجێییەكان لەلایەن ڕیكخراوی VNG ـی هۆڵەندی ڕاگەیەندرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی ناوخۆ، كۆمیسیۆنی كۆچی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، پارێزگای دهۆك، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و بەڕێوبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران.
لە دەستپێكی ڕێوڕەسمەكەدا، بە نوێنەرایەتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، نزار تەمەر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون، گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا سوپاسی دەستی هەماهەنگی و هاوكاریی وڵاتی هۆڵەندا و ڕێكخراوی VNG  كرد كە ماوەی چەندین ساڵە لە بوارە جیاوازەكاندا لە سەرجەم شارەكانی كوردستان خزمەتی بەرچاویان كردووە و بەردەوام دۆست و هەماهەنگێكی سەرەكیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوون و هیوای خواست لە هەنگاونان بۆ كاری تری هاوبەش بەردەوام بن.
پرۆگرامی پەرەپێدانی بەردەوام لە میانەی باشكردنی ئیدارە خۆجێییەكان- SLDG  بریتییە لە چاكسازی لە بەڕێوەبردنی ئیدارە خۆجێییەكان، چاكسازی لە پرۆسەی دروستكردنی بڕیار لەو ئیدارانە و دیاریكردنی پێداویستیی هاووڵاتیان، باشتر تێگەیشتنی بەرپرسانی حكومەت لە ڕۆڵەكانیان و باشتركردنی توانا و لێهاتوویییان، هەروەها بەهێزكردنی كۆمەڵگە خۆجێییەكان كە كۆمەڵێك ئامانجی بنچینەیی سەركەوتنی هەر ئیدارەیەكی خۆجێین. ئەم پڕۆگرامە ماوەی پێنج ساڵ دەخایەنێت.
ئەم پرۆگرامە چەند ئامانجێكی سەرەكی دەپێكێت كە بریتین لە: چاکسازی لە بەڕێوەبردنی ئیدارە خۆجێیەکان (ناحیە، قەزا، پارێزگا)، چاکسازی لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاڕ لە ئیدارە خۆجێیەکان و دیاریکردنی پێداویستی هاوڵاتیان و نوێنەرەکانیان، باشتر تێگەیشتنی بەرپرسانی (حکومەت، وەزارەتەکان، پارێزگاکان) لە ڕۆڵەکانیان و ڕۆڵی ئیدارە خۆجێێەکان و باشترکردنی توانا و لێهاتووییان و بەهێزکردنی کۆمەلگە خۆجێیەکان.
ئەمە سێیەم پڕۆژەی ڕێکخراوی VNGـی هۆڵەندییە بە هەماهەنگی و هاوکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ئاستی کوردستان کاری لەسەردەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.