Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:38

سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی بەحرکە لە هەولێر بەخۆڕایین

کوردستان TV
100%


گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی و دروستکردنی نەخۆشخانەی مۆدێرن، یەکێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی خۆڕایی بۆ نەخۆشان و هاووڵاتییان.

نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان لە هەولێر، یەکێکی دیکەیە لەو نەخۆشخانانەی حکومەت، کە سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بەخۆڕایین و لەسەر ڕووبەرى 15 هەزار مەتر دووجا، بە گوژمەی چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.

دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، ڕایگەیاند: نەخۆشخانەکە لە 38 تەختی نووستن پێکهاتووە، 30 تەختیان لە ژووری جیاجیان و بەپێی ستانداردی جیهانی، تەواوی کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابیندەکرێت. ئەمە جگە لەوەی کە هۆڵێکی چاودێری چڕیی تێدایە کە 8 تەختی نووستنی لەخۆگرتووە.

لەبارەی گرنگیی نەخۆشخانەکەوە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، ئەوەشی گوت: ئەو نەخۆشخانەیە سوودێکی زۆری تەندروستی بۆ تەواوی هاووڵاتییانی سنوورەکە دەبێت و نەخۆشەکان کە تووشی نەخۆشیی گوازراوە دەبن، دەتوانین سوودی لێ وەربگرن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لە دابینکردنی زەویی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەکە، لەرێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە، کەلوپەل و دکتۆر و کارمەندی پێویستیش بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکات و لە کۆتایی ئەمساڵ دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.