Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:36

سێرجی ڕۆبێرتۆ یاریزانی بارسێلۆنا دووچاری پێكان هات و تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێ

کوردستان TV
100%


سێرجی ڕۆبێرتۆ یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا دووچاری پێكان هات و تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێ، ڕۆبێرتۆ له‌ یاری نێوان بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیك بلباو له‌ هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئیسپانیا شانی چه‌پی دووچاری پێكان هات و به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی یاریه‌كه‌ ته‌واوبكات و یاریگای جێهێشت.
 له‌مباره‌وه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ سێرجی ڕۆبێرتۆ شانی چه‌پی له‌جێ چووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ پێكهاته‌ی بارسا په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی كاردانه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ریه‌ پزیشكیه‌كان و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ چاك بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی.
 هاوكات ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتالۆنی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ناگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان.
 جێگای باسه‌ له‌ یاریه‌كه‌دا یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ بیستوهه‌شت خاڵ .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.