Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:38

بزانە خۆرگیرانەكەی ئەمڕۆی شارەكانی هەرێمی كوردستان لە چ كاتێكدا كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەكەمی 2022، نیمچەخۆرگیرانی نیوە بۆ تەواو لە وڵاتانی ئەورووپا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێویاندا عێراق و هەرێمی كوردستان و بەشێك لە ئەفریقا روودەدات.
بەپێی شارەزایانی زانستی فەلەكناسی خۆرگیرانەكە ، ماوەی خۆرگیرانەكە چوار كاتژمێر دەبێت لە جیهان و لە هەرێمی كوردستان دوو كاتژمێر و 31 خولەك دەخایەنێت.
خۆرگیرانەكە لەم شوێنانە دەبینرێت، سەرەتا لە ئایسلاند دەست پێ دەكات پاشان هەریەكە لە بەریتانیا، نەرویج، سوید ، فنلاند و وڵاتانی دیكەی ئەورووپا و بەشێكی ئاسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توركیا، ئێران، سووریا و عیراق، هەروەها چەقی خۆرگیرانەكە رووسیا دەبێت پاشان بەشێكی كەم لە ئەفریقا و عومان و پاكستان دواتر كۆتایی بە خۆرگیرانەكە دێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە شارەزایانی بواری فەلەكناسی ئاماژەی پێ دەكەن، خۆرگیران بەپێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان جیاواز دەبێت لە هەرێمی كوردستان لە لەسەدا 14بۆ لە لەسەدا 57 دەبێت.
كاتەكانی خۆرگیران لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە كۆتایی دێت:
لە شاری دهۆك لە كاتژمێر 15:27 كۆتایی دێت.
لە شاری هەولێر لە كاتژمێر 15:30 كۆتایی پێ دێت 
لە شاری سلێمانی لە كاتژمێر 15:33 كۆتایی دێت
 لە شاری هەڵەبجە لە كاتژمێر 15:34 كۆتایی دێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.