پێش دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان كە بڕیارە رێك كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، هێزە ئەمنییەكان بە چڕی لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و دەوروبەری بڵاوەیان پێكراوەو خۆپیشاندەرانیش بەرەو گۆڕەپانەكە دەڕۆن.
ئەمڕۆ گۆڕەپانی تەحریر بە بۆنەی 25 ساڵەی شۆڕشی ئۆكتۆبەرەوە خۆپیشاندانی جەماوەری بەخۆیەوە دەبینێت.
پێشتر هێزە ئەمنییەكان رایانگەیاند كە پردی جمهورییە و سنەك و هەروەها گۆڕەپانەكانی تەیران، غەرناتە، تەحریر و خیلانی)یان لەگەڵ هەموو دەروازەكانی چوونە ژوورەوەی گۆڕەپانی تەحریر داخستووە.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بڵاوەیان پێكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.