Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:38

سەرۆک کۆماری عێراق تەئکید لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیی و هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


سەرۆك كۆمار، دكتۆر لەتیف جەمال رەشید ، تەئکیدی کردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە بوارەكانی ئەمنی و ئابووری و کلتوری ، بەبایەخیشەوە ستایشی پشتیوانیەکانی یەكێتیی ئەوروپای کرد بۆ هەوڵەكانی عێراق لە كاتی جەنگی دژی بە تیرۆر لە هەردوو ئاستی سەربازی و هەواڵگری.

ئەم وتەیەی  سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی بوو لە بەڕێز بەڕێز فیلافاریۆ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق  کە ڕۆژی دووشەممە 25 ی ئۆکتۆبەر 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەرێوەچوو کە تیایدا باڵیۆز پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆک کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار و هیوای خواست فەخامەتیان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی سەرکەوتوو بێت، دوپاتیشی کردەوە لەسەر سور بوونی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان

لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار سوپاس و ستایشی باڵیۆز فیلافاریۆی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانی کردنی هەوڵەکانی باڵیۆز کە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای عێراقی و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.