Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:26

زانیاری لەسەر دابەزینی نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەدرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای دەکات کە پێشبینی دەکات حکوومەتی داهاتووی عێراق باج لەسەر کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵوەشێنێتەوە، بەمەش نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرزان دەبێت.

ئەركان شەهاب شەیبانی وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق دووپاتی كردەوە كە پێشنیازێكی پێشكەش بە لیژنەی وەزاری ئابووری كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو باجەی كە بەسەر بەكارهێنەرانی مۆبایل و ئینتەرنێتدا سەپێنراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە چیتر ڕەوا نییە.

هەروەها ڕایگەیاند: پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی باجی 20%ی كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینتەرنێتم وروژاند، چونكە یاسادانانی ئەم یاسای باجە لە ساڵی 2014 بوو، ئەو كاتەی دەوڵەتی عێراق تووشی قەیرانی دارایی ببوو و لە کاتی جەنگی داعش بوو.

باسی لەوەش کرد کە هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە ئێستا یاسای بوودجە هەڵپەسێردراوە و ناتوانرێت بەبێ یاسا باج لە هاووڵاتییەکە وەربگیرێت، هاووڵاتیی عێراقیش ئێستا 20% زیاتر لە نرخی کارتەکە دەدات بەبێ یاسا.

وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە ئێمە نووسراومان ئاڕاستەی فەرمانگەی چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم باجە، پێشبینیش دەکەین حکومەتی داهاتوو هەڵیبوەشێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.