Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:26

وەزارەتى خوێندنى باڵا 11 پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەێنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (11) پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا پێداویستییەکانى پێشکەش بەم بەستەرەى خوارەوە بکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆست و مەرجەکانی وەرگرتنی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

پۆستەکان:

1.  هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن کارگێرى ودارایی

2. هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن زانستى

3. هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن قوتابیان

4. راگرێ فاکوڵتیا زانست

5. راگرێ کولیژا کارگێڕى و ئابوری

6. راگرێ فاکوڵتیا زانستێن مرۆڤایەتی

7. راگرێ کولێژا ئەندازیارى

8. راگرێ کولێژا پزیشکى

9. راگرێ کولێژا پەروەردا بنیات

10. راگرێ فاکوڵتیا پەروەردە

11. بەڕێوەبەری گشتی سێنتەرێ توێژینەوەی زانستى

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەش کردووە کە دواکات بۆ پێشکەشکردن  (سى ڤى یەکەى)، (پوختەى ڕاژەکەى)، ( یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى (و ) لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان ( کۆتایی دەوامى ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (2022/11/5) لەم بەستەرە (https://forms.gle/zew3tyQxchYsCrYh8) دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.