Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:27

بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شارێكی كوردستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕایگه‌یاند،‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شارێكی كوردستان ڕووی دا، به‌ڵام به‌هۆی نزمی پله‌ی له‌رزینه‌كه‌، هاووڵاتییان هه‌ستیان به‌ زه‌وی له‌رزه‌كه‌ نه‌كرد.

ده‌سته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 4:40ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌نده‌لی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: پله‌ی زه‌وی له‌رزینه‌كه‌ 3.4 بووه‌ به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر، به‌هۆی نزمی پله‌كه‌ هاووڵاتییانی شاری مه‌نده‌لی هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد ئاگاداری خۆیان بن و له‌ هه‌واڵی ناڕاست و ناڕه‌وا خۆیان به‌ دوور بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.