Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:34

وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵی كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌م ماڵباتی ئاشتۆن كارته‌ر به‌ فه‌رمی كۆچی دوایی ئه‌م وه‌زیره‌ی به‌رگریی پێشووی ئه‌مه‌ریكایان له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا ڕاگه‌یاند.

ڕاشیانگه‌یاند كه‌ كارته‌ر شه‌وی ڕابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌‌ شاری بۆستن له‌ناكاو باری ته‌ندروستی تێكچووه‌ و تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌‌وه‌ ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

كارته‌ر پێشتر له‌ سه‌رده‌می باراك ئۆباما له‌نێوان ساڵانی 2015 تا ساڵی 2017 وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ كه‌ ئه‌و كات شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش له‌ لووتكه‌دا بوو و به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و سووریا كه‌وتبووه‌ ژێر ده‌ست.

له‌و كاته‌دا كارته‌ر سه‌رپه‌رشتی و سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و رۆلی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ به‌شێكی زۆری ڕزگاركردنی خاكی عێراق و تا سه‌ره‌تاكانی ئازادكردنی شاری مووسڵیش له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.