Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:30

6 ملیار دینارەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ پەروەردە چۆن خەرج دەکرێت؟

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی 6 ملیار دیناری بۆ کەرتی پەروەردە تەرخان کرد، وەزارەتی پەروەردەی چۆنییەتی خەرجکردنی ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 6 ملیار دیناری بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تەرخان کرد.

وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد کە ئەو بڕەپارەیە بەمشێوەیە خەرج دەکرێت:-

-  بڕی 3 ملیار دینار بۆ دروستکردنی ژووری نوێی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن لە  وەزارەتی پەروەردە، ئێستا هەموو ڕێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و  فەرمانی خەرجی  دارایی بۆ  دروستکردنی 184 ژووری نوێی خوێندن (هۆبە) تەواو بووە لەسەر بوودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئێستا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن.

- بڕی 3 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی (293) قوتابخانە کە ڕێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی داراییان  لەسەر بوودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تەواو بووە، ئێستا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.