Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:20

شاخەوان عەبدوڵا: هیچ داواکارییەک بۆ دیاریکردنی وادەی دەنگدان بە کابینەی نوێ ئاراستەی پەرلەمان نەکراوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 10ـی 2022 لە بەشێکی سەرچاوە هەواڵییە عێراقییەکان بڵاو کرایەوە کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو داواکاری ئاراستەی پەرلەمان کردووە لەبارەی دانیشتن بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێ، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.

د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ داواکارییەکیان ئاراستە نەکراوە لەبارەی دیاریرکردنی وادەی دانیشتن بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

ڕاشیگەیاند: دوای ئاراستەکردنی داواکاری، ئەوکات سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار لەسەر وادەی دانیشتنەکە دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

دوای کۆبوونەوەکەش لە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوە درابوو کە محەمەد شیاع سوودانی داواکاری ئاراستەی پەرلەمان کردووە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دانیشتن ئەنجام بدەن بۆ دەنگدان بە کابینە نوێیەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.