Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:34

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یه‌كه‌م یاریدا له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی یه‌كسان بوو

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ یه‌كه‌م یاریی خۆیدا له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی له‌ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق به‌ ئه‌نجامی گۆڵێك به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدوود یه‌كسان بوو.

ئه‌مشه‌و سێشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌ گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا مێوانداری یانه‌ی حدوودی كرد و یارییه‌كه‌شی به‌ ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ یه‌كسان كرد.

هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ هاتنه‌ تۆماركردن دوای ئه‌وه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌مدا هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن، سه‌ره‌تا یانه‌ی حدوود له‌ ڕێگه‌ی یاریزان مونته‌زیر عادل گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتریش له‌ خوله‌كانی پێش كۆتاییدا ئیبراهیم لالی گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یاریی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی غازی فه‌هد دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌ شوێنی نزار مه‌حرووس به‌ فه‌رمی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو.

به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به‌م یه‌كسانبوونه‌ له‌ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق بووه خاوه‌نی خاڵێك، دوای ئه‌وه‌ی له‌ سێ یاریی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی كه‌ربه‌لا 2-1 و كاره‌با 0-1 گۆڵ و نه‌فتی میسان 2-1 گۆڵ شكستی خواردبوو، یانه‌كه‌ به‌م تاكه‌ خاڵه‌ ئێستا له‌ ڕیزبه‌نی 17ی یانه‌كان دێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.