به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له سنووری گه‌رمیان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی داماڵی چەکی بێ مۆڵەت، ئه‌مڕۆ سێشه‌م هەفتەی داماڵی چەک لە سنووری گەرمیان دەستی پێ کرد.
ڕاشیگه‌یاند: لە ڕێگەی لیژنەی هاوبەش لەنێوان پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆی گەرمیان و دانانی بازگەی کاتی لە دەروازەکان و نێو قەزاکانی کەلار و کفری بە ڕۆژ و شەو دەستی پێ کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی کەلار و بەشی پۆلیسی کفری و ئاسایش و کارمەندانی هاتووچۆ بازگەی کاتیان له چه‌ند شوێنێكی جیاجیا داناوە.
پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە مەبەستی دەستبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی یەک هەفتە له سنووری گه‌رمیان بەردەوام دەبێت.
جێی باسه هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه و له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.