Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:18

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كاولكه‌ر به‌ پله‌ی 6.8 پله‌ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و كاولكه‌ر به‌ پله‌ی 6.8ی ڕێخته‌ر له‌ شاۆچكه‌یه‌كی فیلیپین ڕوویداوه‌.

ده‌سته‌ی تۆماری جیلۆجی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه‌: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ كاتژمێر 2:59 به‌كاتی گرینیچ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و كاولكه‌ر له‌ شارۆچكه‌ی دۆلۆریس له‌ وڵاتی فیلیپین ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: زه‌وی له‌رزه‌كه‌ به‌هێز بووه‌ و به‌ پله‌ی 6:8ی ڕێخته‌ر بووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ باڵه‌خانه‌ و خانوویه‌كی زۆری هاووڵاتییان له‌ شارۆچكه‌ی دۆلۆریس رووخاوه‌ و زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ پێشبینی كراوه‌ قوربانی زۆر هه‌بن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.