بە گوێرەی بەڵگەنامەیەك كە بەناوی محەممەد شیعە سودانی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوەوە واژۆ كراوە، داواكارییەك لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق سبەی پێنجشەممە دیاریبكات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی دەنگدان لەسەر كابینەكەی.
پێشتر رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمان راگەیاندبوو، سودانی دەستیكردووە بە دانانی كۆتا دەستكارییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتەكەی، ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆكی راسپێردراو بە رێژەی 80% بڕیاری پێكهێنانی كابینەكەی داوە.
ساڵحی لە درێژەی قسەكانیدا گوتبووی، سودانی داواكارییەكی پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنێكی متمانەدان و دەنگدان لەسەر پێكهێنانی كابینەكەی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا.
سودانی سبەی پێنجشەممە بۆ دەنگدان بە كابینەكەی دیاریدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.