Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:40

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران گه‌شتیارێكی ئیسپانی ده‌ڕفێنن

کوردستان TV
100%


گەشتیارێکی خەڵکی ئیسپانیا بە ناوی سانتیاگۆ سانچێز، تەمەن 41 ساڵ دوای ئامادەبوونی لە سەر گۆڕی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سانتیاگۆ سانچێز، لە سێ هەفتەی ڕابردووەوە لەگەڵ وەرگێڕەکەی کە خەڵکی شاری بەندەری عەباسە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەرکراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، کە ناوی لەلای هەنگاو پارێزراوە، ڕایگەیاند، سانتیاگۆ سانچێز لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە.

سانتیاگۆ سانچێز، کە ئەندامی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسپانیشە، ویستوویەتی کە لە وڵاتەکەی خۆیەوە هەتا شوێنی بەڕێوەچوونی مۆندیالی جیهانی لە قەتەر بە پێ ببڕێت، بەڵام دوای چوونە ناو خاکی ئێران و ڕۆیشتنی بۆ سەر گۆڕی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو، وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، کە 9 کەسی دەرەکی، کە زۆربەیان خەڵکی ئەورووپان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندەران دەستگیرکردووە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەبوو هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە ئیسپانیایە دەستبەجێ بە کۆنسولگەری وڵاتی ئیسپانیا لە ئێران ڕابگەیندرایە. بەڵام هەتا ئێستا، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی دەستبەسەرکرانی ئەو کەسەوە هیچ هەواڵێکی فەرمییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان نەداوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.