Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:57

ئێران هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


ڕەزا نەزەری هونەرمەندی ناسراو و خەڵکی کامێران، دوای ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە کارکردن و هاوکاریکردنی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، 25 ى 10 ى 2022، ڕەزا نەزەری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ڕەزا نەزەری لەم ڕۆژانەی دواییدا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی، ڕایگەیاند کە هەموو کۆنسێرتەکانی خۆی لە مانگی بەفرانباری ئەم ساڵ و هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە، لە بڵاوکراوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیبووی: "  له‌سه‌رووری هه‌موو شتێك ، خەڵکەکەم و وڵاتەکەم".


دانانی هه‌واڵ - م. كامه‌ران 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.