ئەمڕۆ چوارشەممە چل رۆژ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینی سیمبۆل و جوڵێنەری راپەڕینی ئازادیخوازانی ئێران تێپەڕدەبێت ، كە بەدەستی هێزە ئەمنیەكانی ڕژیمی ئێران شەهیدكرا. بە مەبەستی بەشداریكردنی لە چلەی شەهیدكردنیشی ژمارەیەكی زۆر لە ئازادیخوازانی ئێران روویان لە شاری سەقز كردووە.
لەوبارەیەوە ڕژیمی ئێران لە ترسی تەشەنەكردنی ڕاپەڕینی خەڵك بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرجەم قوتابخانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و چەندین پارێزگای تری ئێرانیشی بەبیانووی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای وەرزی داخست.
هاوكات سەرباری هەڕەشە و گوڕەشەكانی ناوەندە ئەمنییەكان، خەڵكی سەقز بە پیادە بەرەو گۆڕستانی ئایچی ئەو شارە دەڕۆن تا بەشداریی لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی دا بكەن.
ئەمڕۆ چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی بەڕێوەدەچێت
ڕژیمی ئێران لە ترسی تەشەنەكردنی ڕاپەڕینی خەڵك بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرجەم قوتابخانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و چەندین پارێزگای تری ئێرانیشی بەبیانووی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای وەرزی داخست.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.