Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:24

پێنج ساڵ بەسەر داستانی سحێلا تێپەڕدەبێت

کوردستان TV
100%

داستانی سحێلا داستانێكی تر بوو لەو سەركەوتنە پر گەوهەرانەی كورد و كوردستان و پێشمەرگە كە لە 26ی ئۆكتۆبەری 2017 شكستێك بەسەر دوژمنان و داگیركاران هات لەپێناو مانەوەی گەلێك بە خۆنەچەمێنی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
لە داستانی سحێلاش هەروەك داستانی پردێ، دوژمن خۆی نەگرت و شكا و چەما و خۆی لەبەرامبەر ئازایی و نەبەردیی پێشمەرگە نەگرت .
بە ڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی، گەلی كورد مێژووی خۆنەچەماندنی خستە نێو خەباتی فیداكاریی خۆیەوە و داستانی سحێلا بە فەرماندەیی فەرماندەی دوژمنبەزێنی هەرە بەتوانا، جەنابی مەنسوور بارزانی بوو، ئەو لەوێ بە هەموو پێشمەرگەكانی گوت: خوێنی من لە هی ئێوە عەزیزتر نییە، گەر دوژمن لێرە دەرباز ببێت، مان و نەمانی ئێمەیە.
ئیتر كە بڕیاری مان و نەمان درا، لەوێش پێشمەرگە بە داستان وەڵامی دوژمن و خیانەتكارانی دایەوە، دەرسێكی وایان دا بە دوژمن و خیانەتكاران كە ئیتر بۆ جارێكی تر بیر لە هێرش بۆ سەر كوردستان نەكەنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.