Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:09

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كچه‌ چاڵاكوانێكی كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


شیلان کوردستانی، کە یەکێکە لە چاڵاكوانانی بواری مافی ئافره‌تان لە شاری سنە و ئەندامی "گرووپی ژنانی ژیڤانۆ"یە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، 23 ی 10 ی 2022، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، شیلان کوردستانیان، کە یەکێکە لە چاڵاكوان و ئەندامی گرووپی ژنانی ژیڤانۆ، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە ڕفاندووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیلان کوردستانی دوای تەواو بوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی دایە گەورەی لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی شیلان کوردستانی لەبەردەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.