ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.
بڕگه‌ی دووەم، بریتییه له خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره (5) له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان.
بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان).
بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.
به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی 4 پرسی گرنگ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.