Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:22

هه‌ولێر... چەند شەقامێك لە كەسنەزان قیڕتاو دەكرێن

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 139 ملیۆن دینار بۆ دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان.
بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەكە بریتییە لە (139،204،500)دینار و لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی خۆڕاگر و یەكی شوبات لە شارۆچكەی كەسنەزان و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.