كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 26- 10- 2022
كەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت ، لەگەل بارینی باران لە درەنگانی شەودا هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت رێژەی بارانەكە لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت .
خێرایی با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/ك
ئاراستەی با/ باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
مەودای بینین / ( 8 – 10) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممه 27- 10 - 2022
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی باران لەكاتەكانی بەیانی زوودا ، پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەكاتەكانی ئێوارەدا كەشەكە دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی (1-2) پلە لەناوچە جیاجیاكان بەبەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ چوارشەممە.
خێرای با / لەسەر خۆ دەبێت (5 - 15) كم/ك .
ئاراستەی با/ باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
كەركوك : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 26- 10 - 2022
كەشناسی: لە درەنگانی شەو و كاتەكانی بەیانی زوودا باران دەبارێ
هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.