Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:31

واشنتۆن و هاوپەیمانەكانی هۆشداری توند دەدەنە كۆریای باكوور 

پێیان وایە كۆریای باكوور دەتوانێت لە لێواری دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەی بۆمبی ئەتۆمیدا
کوردستان TV
100%

ئەمەریكا، ژاپۆن و كۆریای باشوور ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشدارییان دا كە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی كۆریای باكوور دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی بەهێزی بێ وێنە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، واشنتۆن و هاوپەیمانەكانی پێیان وایە كۆریای باكوور دەتوانێت لە لێواری دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەی بۆمبی ئەتۆمیدا بێت بۆ یەكەمجار لە دوای ساڵی 2017ەوە.
بەپێی زانیارییەكانی "فرانس پرێس"، یاریدەدەرانی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە دوای گفتوگۆكان لە تۆكیۆ ڕایانگەیاند كە ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە ناوچەكە بەهێزتر دەكەن.
چۆ هیون دۆنگ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كۆریای باشوور گوتی: ئێمە رێككەوتین لەسەر بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان،بۆ ئەوەی كۆریای باكوور چالاكییە نایاساییەكانی بوەستێنێت و بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەكانی داماڵینی چەكی ئەتۆمی.
ناوبراو بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: سێ وڵات لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی بێ وێنە و بەهێز ڕێككەوتوون ئەگەر كۆریای باكوور لە حەوتەمین تاقیكردنەوەی ئەتۆمیدا بچێتە پێشەوە.
سیئۆل و واشنتۆن زۆر جار هۆشدارییان داوە لەوەی كە ڕەنگە پیۆنگ یانگ لە تاقیكردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2017ەوە نزیك بێتەوە، ئەمەش دوای ژمارەیەك تاقیكردنەوەی مووشەكی بالیستی.
كۆریای باكور ئەمساڵ بە خێراییەكی بێ وێنە تاقیكردنەوەی چەك ئەنجام دەدات و زیاتر لە 20 مووشەكی بالستیكی هەڵداوە.یەكێك لەو مووشەكانە مانگی ڕابردوو بەسەر ژاپۆندا فڕی و لە بەرامبەردا كۆریای باكوور ڕایگەیاندووە كە بەپێی "فرانس پرێس" تاقیكردنەوەی ئەتۆمی تاكتیكی ئەنجامداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.