Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:20

لەهەرێمی كوردستان ئارەزوو لەسەر ئەسپسواری زیاد دەكات

کوردستان TV
100%

ئەسپسواری یەكێكە لە وەرزشە سەرنجڕاكێشەكان كە ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان رەواجی پەیدا كردووە و هاووڵاتییان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و وەك خولیاێكیش سەریان تێ كردووە.
لەگەڵ برەودان بە وەرزشی ئەسپسواری و زیادبوونی بەخێوكردنی ئەسپ وەك خولیا، ماوەی چەند ساڵێكە فێرگەی وەرزشی ئەسپسواری كراوەتەوە و بۆتە جێی سەرنجڕاكێشانی خەڵك.
لەوبارەیەوە رۆژە محەمەد ساڵح یەكێك لە سەرپەرشتیارانی یانەی ئەسپسواریی گاردینیا، باس لەوە دەكات كە پرۆژەكەیان لە 2019ەوە دەستی پێ كردووە و چەندین فێرخوازیان هەیە كە زۆرێكیان تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەن و ئارەزووی زۆر بە ئەسپسواری دەكەن.
هەروەها دەڵێت : زیاد لە 200 فێرخواز لێرە بەباشی راهێنانیان پێ كراوە و دەتوانین بڵێن ئەسپسواری باشیان لێ دەرچووە، ئەوەش لەژێر چاودێریی راهێنەرەكان كە بەردەوام هاوكارییان كردوون.
گوایشی: ئەسپی عەرەبی، ئینگلیزی، كوردی و توركی لە یانەكەماندا هەن. خانی تایبەتی ئەسپیشمان هەیە تایبەت بەوانەی دەیانەوێت ئەسپیان هەبێت و شوێنێكیان نییە بەخێوی بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.