Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:26

سێ‌ كارمەندی هاتوچۆ تووشی شێرپەنجە بوون

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی ئاشكرایكردووە، ڕۆژانە زیاتر لە (15) هاووڵاتی دوای پشكنین بۆیان دەردەكەوێت كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.
کوردستان TV
100%

ئەفسەرێكی هاتوچۆی سلێمانی تووشبونی ژمارەیەك كارمەندی بەنەخۆشی شێرپەنجە ئاشكرا دەكات.
موقەدەمی هاتووچۆ (جاسم محەمەد عەلی خان) بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان بەترافیك ئێف ئێمی ڕاگەیاند، كارمەندانی هاتوچۆ بەراورد بەهاوڵاتیانی دیكە ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشی شێرپەنجە زیاترە، ئەویش بەهۆی ئەوەی كارمەندانی هاتوچۆ بەراورد بەهاووڵاتیانی دیكە زۆرتر لەسەر شەقامەكانن‌ و ڕۆژانە زیاتر بەركەوتنیان هەیە لەگەڵ ژینگە‌و هەموو ئەو گازە مەترسیدارانەی لەبزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانەوە تێكەڵ بەژینگە دەبن.
بەرپرسەكەی هاتوچۆ ئاشكراشیكرد، تائێستا بەتەنها لەقەزای دەربەندیخان سێ‌ كارمەندی هاتوچۆ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، كە دوانیان ئەركی ڕۆژانەیان لەتونێلی دەربەندیخاندا بووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی ئاشكرایكردووە، ڕۆژانە زیاتر لە(15) هاووڵاتی دوای پشكنین بۆیان دەردەكەوێت كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.