Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:29

چین دەستیكرد بە دابەشكردنی جۆرە ڤاكسینێكی نوێی دژە كۆرۆنا 

ڤاكسینی بێ دەرزی لێدان لەلایەن ئەو كەسانەوە پێشوازی لێدەكرێت كە رەتیدەكەنەوە دەرزییەكان وەربگرن
کوردستان TV
100%

شاری شەنگەهای چین ئەمرۆ چوارشەممە دەستیكرد بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆڤید- 19كە لە رێگای دەمەوە وەردەگیریت كە پێدەچێت یەكەم ڤاكسین بێت لە جۆرەكەی لە جیهاندا.
بەپێی راگەیەندراوەكە كە لە هەژماری فەرمی سۆشیال میدیای شارەكە بڵاوكراوەتەوە، ڤاكسینەكە، سپرایەكە كە لەڕێگەی دەمەوە هەڵدەمژرێت، بەخۆڕایی وەك ژەمی زیادە بۆ ئەو كەسانە دابین دەكرێت كە پێشتر ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.
پێشبینی دەكرێت ڤاكسینی بێ دەرزی لێدان لەلایەن ئەو كەسانەوە پێشوازی لێبكرێت كە رەتیدەكەنەوە دەرزییەكان وەربگرن، ئەمە جگە لەوەی یارمەتیدەرە بۆ فراوانكردنی بازنەی كوتان لە وڵاتە هەژارەكان بۆ ئاسانكاری لە مامەڵەكردن.
چین داوا لە هاوڵاتیانی ناكات كە ڤاكسین بەدەستبهێنن، بەڵام هەوڵدەدات هانی تاكەكان بدات بۆ بەدەستهێنانی ژەمە دەرمانی بەرزكەرەوە پێش ئەوەی ئەو سنوورداركردنە توندانەی پەتای كۆرۆنا كەم بكاتەوە كە ئابووری وڵاتەكە پەكدەخات.
یەكێك لە دانیشتوانی شاری شەنگەهای كە ڤاكسینەكەی لە رێگای دەمەوە وەرگرتووە دەڵێت: ئەوە وەك ئەوە وابوو كە كوپێك چای بە شیر بخۆیتەوە، كاتێك دەخورێتەوە تامی كەمێك شیرینی هەیە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.